فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل بۆردومانى سنوری دیمه‌شقی سوریا ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئێرانى كوژران

پێگه‌يى بزووتنه‌وه‌ى جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینى بۆردومانكرا

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل  پێگه‌ى بزووتنه‌وه‌ى جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینیان له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختى سوریا بۆردومان كرد 

 روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى  ئیسرائیل پێگه‌ى ئه‌و پارته‌ ئیسلامییه‌یان بۆردومان كرد كه‌تێیدا یه‌كێك له‌سه‌ر كرده‌كانى  ئه‌و پارته‌ ئیسلامییه‌ كوژراوه‌ 

 
له‌بۆردومانى فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر باره‌گای ئه‌و پارته‌دا چوار كوژراوی ئیرانى و یه‌كێكی سوری هه‌یه‌


 راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر له‌و بۆردومانه‌دا چوار كوژراوی ئێرانى و یه‌كێكی سوری هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و باره‌گا پارته‌ ئیسلامیه‌ فه‌له‌ستینیه‌دا ژماره‌یه‌كى چه‌كداری  ئێرانى بونیان هه‌بووه‌ و كراونه‌ته‌ ئامانجی بۆردومانه‌كه‌