ریزبه‌ندی خراپترین هێلی ئینته‌رنێتی 10 وڵاتی جیهان بڵاو كرایه‌وه‌

عیراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كانی (spectator) ی جیهانی ، عیراق یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌ خراپی هێله‌كانی ئینته‌رنێتدا.

رۆژی سێ شه‌ممه‌  18/2/2020  ،پێگه‌ی The Spectator Index، خشته‌ی خراپترێن و هێواشترین هێله‌كانی ئینته‌رنێتی ئاشكراكرد له‌ چوارچێوه‌ی 10 ده‌وڵه‌تی جیهانی ،به‌ پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كه‌ له‌خشته‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ عیراق له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ له‌ رووی خراپی هێله‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌ و دوای ئه‌ویش جه‌زائیر له‌ پله‌ی دوه‌مدایه‌و نیپالیش پله‌ی سێیه‌مه‌ له‌ ڕیزبه‌ندیه‌كه‌.

ئۆزباكستان پله‌ی چواره‌م ، غانا پله‌ی پێنجه‌م،وه‌ سنگال ، سلڤادۆر ، نێجیریا ، كه‌مبۆدیا ،له‌ كوتایی ریزبه‌ندیه‌كه‌ش بنگلادش دێت كه‌ له‌ پله‌ی ده‌یه‌مدایه‌.

ژێده‌ر/ خواكورك