فه‌رمانده‌ی لیوای 8ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆچی دوایی كرد

یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانیه‌ لێهاتووه‌كان و خزمه‌تێكی دیاری به‌ گه‌ل و نیشتیمان كرد


 عەمید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به‌ (ئه‌بو دژۆ) فه‌رمانده‌ی لیوای 8ی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆچی دوایی كردو چووه‌ به‌ر دلۆڤانی یه‌زدانی مه‌زن.

كۆچكردوو یه‌كێك بوو له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانیه‌ لێهاتووه‌كان و خزمه‌تێكی دیاری به‌ گه‌ل و نیشتیمان كردووه‌و كه‌سایه‌تیه‌كی خۆشه‌ویست بوو، له‌كاتی ئه‌رك و له‌ناو باره‌گا له‌ سحێلا به‌ نه‌خۆشیه‌كی كتوپڕ دڵه ‌گه‌وره‌كه‌ی له‌ لێدان كه‌وت.

به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، وێڕای دڵگرانیمان بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌، هاوخه‌میمان بۆ خانه‌واده‌و كه‌سوكاری راده‌گه‌یه‌نین و سه‌ره‌خۆشی له‌ گشت ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه‌و هاوسه‌نگه‌رانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له‌ خوای میهره‌بان داوا ده‌كه‌ین جێگه‌ی كۆچكردوو به‌هه‌شت بێت و سه‌بوری به‌ خێزان و خزم و دۆست و هاوسه‌نگه‌رانی بدات.

إنا لله وإنا إلیه راجعون


راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌