هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی و عێراقی سەرکردەیەکی حەشد دەستگیر دەکەن

لە پارێزگای ئەنبار


ئەمڕۆ دووشەممە 24ی2 ى 2020 ، سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراقى رایگەیاند، هێزێکی هاوبەشی ئەمریکی و عێراقی دابەزینێکی ئاسمانییان لە پارێزگای ئەنباری رۆژئاوای عێراق ئەنجام دا و سەرکردەیەکی حەشدی عەشائیرییان دەستگیر کرد.

سەرچاوەکە بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاند، هێزێک کە پێکهاتبوو لە سوپای ئەمریکا و دەزگای دژە تیرۆری عێراق، به‌پێى یاداشتنامه‌یه‌كى ده‌ستگیركردن بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕێگەی دابەزینێکی ئاسمانییەوە هەڵیانکوتایە سەر مەعدی عوبەیدی، بەرپرسی فەوجی دووەم لە حەشدی عەشائیری کە ریش سپی عەشیرەتی عوبه‌یدە لە ناحیەی بەغدادی سەر بە قەزای هیت لە پارێزگاى ئەنبار.

سەرچاوەیەکی دیکەش رایگەیاند، ئەو هێزە (عوبەیدی)یان بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی گواستەوە، به‌ڵام بێئەوەی ئاماژە بە هۆکاری دەستگیرکردنەکەى بدات.