سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای كرد ده‌ستگیركرا

ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناونیشانی پزیشك خۆی ناساندووه‌ كه‌چی ده‌ركه‌وتووه‌ پزیشكیش نییه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و رێكلامی بۆ ماسكی تایبه‌ت كرد، له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی به‌  كوردستان 24ی راگه‌یاند ئه‌و كه‌سه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ كۆمه‌ڵگه‌ درووست كرد و هاوكات له‌و رێگه‌یه‌وه‌ رێكلامی بۆ جۆرێكی تایبه‌ت ماسك كردووه‌ و بازاڕیشی گران كرد، بۆیه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه‌.

دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، ئه‌و كه‌سه‌ به‌ناونیشانی پزیشك خۆی ناساندووه‌ كه‌چی ده‌ركه‌وتووه‌ پزیشكیش نییه‌.