ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ئێران به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ شه‌ش كه‌س

دوو كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش تووشی په‌تاكه‌ بوون

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ شه‌ش كه‌س و دوو كاندیدی سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌ناوه‌كانی عه‌لی ئاغا زاده‌ و عه‌لی ره‌مه‌زانی تووشی په‌تاكه‌ بوون.

هاوكات عه‌لی ره‌زا وه‌هابـ، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م زانكۆو كولێژه‌كانی 9 پارێزگای ئێران تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ داخراون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار