ئیداره‌ی خۆجێی چین: ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌وانه‌یه‌ بگاته‌ 27 رۆژ

پێشتر ماوه‌ی 14 رۆژی بۆ داندرابوو

ئیداره‌ی خۆجێی چین ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نیشانه‌كانی تووشبوون به‌نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 27 رۆژدا ده‌رده‌كه‌وێ، كه‌پێشتر ماوه‌ی 14 رۆژی بۆ داندرابوو.

حكومه‌تی خۆجێی چین ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵان له‌ هه‌رێمی هوبی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، به‌ڵام تا دوای 27 رۆژ ئینجا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌گه‌ره‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م رێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ژێده‌ر / رووسیا ئه‌لیۆم+ رۆیته‌رز