رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: تا ئێستاش ده‌توانین ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكه‌ین

ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌كارنه‌هێنین رووبه‌رووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر و سه‌ختتر ده‌بینه‌وه‌

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌و ژماره‌ كه‌مه‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا ده‌رفه‌تێكه‌ كه‌ هاتووه‌ته‌ پێش و ده‌توانین ڤایرۆسه‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ین و له‌ ناوی ببه‌ین. 

به‌رێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی تیدرۆس ئەدهانۆم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا ده‌رفه‌ته‌ و هێشتا ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ جیهاندا رێژه‌یه‌كی زۆری تۆمار نه‌كردووه‌ و ده‌توانین هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ و له‌ ناوی ببه‌ین. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌كارنه‌هێنین رووبه‌رووی كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر و سه‌ختتر ده‌بینه‌وه‌.