وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ شاندێکی "ئەنەکەسە" کۆبووەوە

چاوشئۆغڵو پشتگیریی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا نیشاندا


ئه‌مرۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا "ئەنەکەسە" کۆبووەوە.
 
له‌م باره‌وه‌ مەولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ توویته‌رى تایبه‌تى خۆى رایگه‌یاند" چاوم به‌ شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا - ئەنەکەسە له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌وت و له‌ سه‌ر دۆخى سووریا كۆبووینه‌وه‌و پشتگیریی خۆمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا له‌ پرۆسه‌ی سیاسیدا نیشاندا.