ئه‌و دوو هاولاتیه‌ى ئێران كه‌ تووشى کۆرۆنا بوون؛ گیانیان لەدەستدا

ڤایرۆسی کۆرۆنا گه‌یشتووته‌ ئێران

میدیاكانى ئێران، گیان لەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتیەیان راگەیاند، کە ئەمرۆ له‌ شارى قۆم تووشى ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمرۆ چوارشه‌ممه‌ كیانوش جەھانپوور، سەرۆكی ناوەندی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، دوای پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌كان، بۆیان دەركەوتووە كە دوو كەس لە شاری قۆم توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.

جەھانپوور گوتیشی" رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوەتەبەر و توشبووان لە شوێنی تایبەت راگیراون، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی دوا پشكنینه‌كان ئاشكرا ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ وڵاتی چین كه‌ سه‌رچاوه‌ی بڵاوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه‌، رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 2 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه‌.