ده‌ست به‌ گۆڕینی مۆڵه‌تی شۆفێرانی ته‌كسی كرا

ده‌بێت پێش له‌زگه‌ی تایبه‌ت مۆڵه‌ت بگۆڕن

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەستیکرد بە گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری بۆ مۆڵەتی تەکسی بڕیارەکەش چووە بواری جێبەجێکردن.فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بە كوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەمڕۆوە پێویستە شۆفێرانی تەکسی دەستبکەن بە گۆڕینی مۆڵەتەکانیان بۆ مۆڵەتی تەکسی دواتر لەزگەی تایبەتی تەکسی لە ئۆتۆمبێلەکانیان دەدرێت. فازڵ حاجی، ڕاشیگەیاند: تاوەکو شۆفێرانی تەکسی مۆڵەتەکانیان نەگۆڕن لەزگەیان پێنادرێت بۆیە بڕیارەکە گشتییە و دەبێت سەرجەم شۆفێرانی تەکسی پێەوە پابەند بن.