منداڵه‌ پیره‌كه‌ كۆچی دوایی كرد

وه‌ك ئه‌وه‌ وابووه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا بێت

ئانا ساكیدۆن-ی ئۆكڕاینی كه‌ ته‌مه‌نی 8 ساڵان بوو، به‌ بچووكترین حاڵه‌تی مردن به‌ نه‌خۆشی پیربوونی پێش وه‌خته‌ داده‌ندرێت، كه‌ته‌نها 160 كه‌س له‌جیهاندا ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه‌.

ئانا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی ده‌یناڵاند كه‌ناوه‌ زانستییه‌كی (برۆگیریایه‌) و وه‌ك ئه‌وه‌ وابووه‌ كه‌ له‌ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا بێت، كه‌چی ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌وه‌ی 8 ساڵان بووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پێگه‌ی فۆڵین 24-ی ئۆكڕاینی رایگه‌یاندووه‌ ، منداڵه‌كه‌ كێشی 7 كیلۆگرام بووه‌و به‌هۆی پیری پێشوه‌خته‌وه‌ ، ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌شی له‌كاركه‌وتووه‌و بۆته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.

له‌دوایین توێژینه‌وه‌شدا كه‌ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نه‌خۆشی پیری پێشوه‌خته‌ له‌نێوان 20 ملیۆن كه‌س تووشی یه‌ك كه‌س ده‌بێت، ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ له‌جیهان به‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ تۆمار كراون ژماره‌یان ده‌گاته‌ 160 كه‌س.

44

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز