لێژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستدانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌

دوای چاودێری چڕی پزیشكی 9625 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌

له‌ نوێترین ئاماردا لێژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، بۆ 1669 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار كه‌س له‌ ده‌ره‌وه‌ی چین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ حاڵه‌تێكی مردن له‌ فلیپین و یه‌ك له‌ هۆنگ كۆنگ و یه‌كیش له‌ ژاپۆن بووه‌. 

هه‌روه‌ها ئینیس بوزان وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌ویش هاووڵاتییه‌كی چینیه‌. 

له‌سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌ی تووشبووه‌كان بۆ 69256 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ 68 هه‌زار كه‌سیان ته‌نها خه‌ڵكی وڵاتی چینن. 

لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات دوای چاودێری چڕی پزیشكی، 9625 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ و ره‌وشی ته‌ندروستیان جێگیربووه‌ته‌وه‌.