وەزیری کشتوکاڵ: پلانڕێژی کراوه‌ بۆ هاندانی خەڵک بەئاراستەی کۆچکردن لە شارەکانەوە بۆ لادێکان

پلانمان هەیە بۆ کۆچی پێچەوانە

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: وەزارەتەکەی پلانڕێژی کردووە بۆ هاندانی خەڵک بەئاراستەی کۆچکردن لە شارەکانەوە بۆ لادێکان، ئەمەش لە ڕێگای پەرەپێدانی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ وفەراهەمکردنی بازاڕی لەبار بۆ ساغکردنەوەى بەرووبوومی جووتیاران بە جۆرێک کە جووتیاران قازانجێکی زۆرتریان دەست بکەوێ لەبەرووبومی کێڵگەکانیان لەگەڵ رەخساندنی هەلی کار لە گوندەکان لە ڕێگەی دامەزراندنی پرۆژەی بچووک کە ئەمانە دەبنە هاندەرێکی سەرەکی کۆچی خەڵک لە شارەوە بۆ لادێکان، هەروەک ئاشکرایکرد لە وەزارەتی کشتوکاڵ سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرۆژەیەکن تایبەت بە ژنانی لادێنشین کە هاوکاری بکرێن لە دامەزراندنی پرۆژەی بچوکی پیشەسازی خۆراکی و ئەم پرۆژانە ببنە سەرچاوەی داهات بۆ ژنان.


ئەم وتانەی وەزیری کشتوکاڵ لە میانی پێشوازیکردنی وەفدێکی سەنتەری تەکنەلۆژیاو راهێنانی ئەوروپا(ETTC)و کۆمپانیای (AJG)ئەلمانی هات کە ئەمرۆ 16/2/2020 سەردانی دیوانی وەزارەتیان کردبوو، وەفدەکە باسیان لەکار و پرۆژەکانی خۆیان کرد لە هەرێمی کوردستان و لەو میانەشدا ئاماژەیان بۆ پرۆژەی کردنەوەی ئەکادیمیایەکی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی ئاگر کەوتنەوە و خۆپارێزی کرد لە زیانەکانی ئاگر کەوتنەوە. هەروەها ڕایانگەیاند کەئامادەن لە هەرێمی کوردستان کاربکەن بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی لە بواری پاراستنی ئاو وئیدارەدانی پرۆژەکانی ئاو وئاودێری.


وەفدەکەی(ETTC) باسیان لەو پرۆژانە کرد کە لەرابردوودا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێیان کردووە چ لەبواری راهێنان چ لەبواری هاوکاری بۆ دامەزراندی پرۆژەی بچوک بۆ خەڵکانی بێکار.
وەزیری کشتوکال وێرای دەستخۆشی کردن، داوایشی لە سەرۆکی بۆردی رێکخراوەکە کرد بەشدارو هاوکاربن لە پرۆژەی وەزارەتی کشتوکاڵ تایبەت بە رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوانی بەشە کشتوکاڵی وڤێتەرنەرییەکان، وتیشی: لە هەرێمی کوردستان پێویستی زۆرمان بە سوود وەرگرتن لە شارەزایی وتوێژینەوە زانستییە سەرکەوتووەکان هەیە لە بارەی ئیدارەدانی پرۆژەکانی ئاو وپاراستی ئەو سامانە نیشتیمانیەو هەروەها بۆ پاراستنی دارستان و کێڵگەکانیش لە مەترسی ئاگر کەوتنەوە و دەمانەوێ هاو کاربن لە پەرەپێدانی ئاستی شارەزایی کادیرانی ناوخۆیی وجووتیارەکانمان .
بریاریشدرا وەزارەتی کشتوکاڵ لە دەرخستەیەکی نوسراودا چەند پرۆژەیەکى هاوبەش بداتە رێکخراوەکە.

1