چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بنكه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا ده‌هه‌ژێنن

چه‌ند كاتیوشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز كه‌له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی گواستویه‌تییه‌وه‌، به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ چه‌ند كاتیوشایه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون و به‌وهۆیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا و بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعشی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هه‌ژاندووه‌.

به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ زه‌ره‌رو زیانی ماددی و گیانی هێرشه‌كه‌دا نه‌كردووه‌.

له‌مباریه‌وه‌ شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چوار مووشه‌ك له‌جۆری كاتیۆشا له‌به‌غدای پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌و سێ له‌ مووشه‌كه‌كانیش له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار