له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 143 هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلیب ئاواره‌ بوون

به‌هۆی به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كان له‌ حه‌له‌ب

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی سێ مانگی دواییدا زیاتر له‌ 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلب ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كان له‌ حه‌له‌ب، سارمین و ئاتاریب سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

ستیفان دوجاریك به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر له‌ سه‌دا 80ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن ژن و منداڵن و گوتی: "له‌ سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌مه‌وه‌ تاكو ئێستا زیاتر له‌ 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له‌ ئیدلب ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

Kurdistan CT