Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:25

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: گفتۆگۆیه‌کی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی ئه‌نجامدا

رێككه‌وتووين له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردنی نزیك و به‌رده‌وام
کوردستان TV
#7
100%

مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ گفتۆگۆیه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ مه‌سروربارزانی ئه‌نجامدا.

هه‌روه‌ها سوپاسی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوبه‌شی نه‌گۆڕی و پابه‌ندبوونی بۆ دڵنیاییبوونه‌وه‌ له‌ ئاسایشی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌مریكییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 هه‌روه‌ها مایك پۆمپه‌یۆ ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردنی نزیك و به‌رده‌وام.

دوێنێ له‌په‌راوێزی یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.