مه‌سرور بارزانی: په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌

كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌رێوه‌چوو


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند ،  په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتن یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌.

مه‌سرور بارزانی، له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایده‌گه‌ێنێت ،  له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، دووپاتمان له‌وه‌ كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا، بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ گرنگه‌.