بكوژێك خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد كه‌ لە هەولێر هاوڵاتییەكی كوشتبوو

له‌گه‌ره‌كی كرێكاران بەهۆی دەمەبۆڵەوە هاوڵاتیه‌كى كوشت بوو


بكوژێك خۆی ڕادەستی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد كە لەشاری هەولێر هاوڵاتییەكی كوشتبو.


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایگه‌یاند ، ڕۆژی 14-2-2020 ، كاتژمێر 7:30 خولەكی بەیانی بەهۆی دەمەبۆڵەوە لەگەڕەكی كرێكاران لەشاری هەولێر كەسێك كوژراو بكوژەكەی هەڵات.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت كە بكوژەكە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو ناچار تۆمەتبار (ع ، ق ، م )لەدایكبووی 1995ی دانیشتوی گەرەكی دارەتوو لەشاری هەولێر خۆی ڕادەستی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی كرد.

پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت ، تۆمەتبار پیشەی سكیورتی بووەو بەدەمانچە تەقەی لەهاوڵاتی (ف) كردووەو كوشتویەتی.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی لەبنكەی پۆلیسی سەرا ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێر دەكرێتەوە.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز