ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لەسەر فرۆشتنی پۆستە حكومییەكان هاته‌ ده‌نگ

پەرلەمانتارێک: پۆستی وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ 10 ملیار دینار كێ كریاره‌

 

لەسەر بانگەشەی فرۆشتنی وەزارەتی نەوت، دادگا داوای وەرگرتنەوەی متمانە لە پەرلەمانتارێک دەکات كه‌ له‌ پۆستێكدا نووسیبووی وەزارەتی نەوت بە ( 10 ملیار .. كێ‌ كڕیاره‌).

ئەمڕۆ شەممە، دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه‌: كە ئەنجوومەنەكە هەستاوە بە ڕاسپاردنی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بۆ ئەندامدانی لێكۆڵینەوەی بەپەلە سەر ئەو قسانەی پەرلەمانتار كازم سەیادی كردوونی تایبەت بە پێدانی پارە لە بەرامبەر پۆستەكان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.

وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕاشیگەیاندووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕێنمایی داوە بە بانگهێشتكردنی بەپەلەی ئەوانەی لە ڕاگەیاندنەوە دەركەوتوون و باسی سازشەكانیان كردووە بۆ پڕكردنەوەی پۆستە حكومیەكان، بۆیە ئەگەر دەركەوت قسەكان درۆ بوون ئەوا بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە رۆژی سێ‌ شەممە سەیادی لە پێگەی خۆی لە تویتەر نوسینێكی بڵاوكردەوە و تیایدا نوسیبوی (وەزارەتی نەوت بە 10 ملیار .. كێ‌ كڕیارە ؟ )