هاتووچۆ: له‌ به‌فر و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ئۆتۆمبێل لێبخوڕن له‌پێناو سه‌لامه‌تیتان

په‌یڕه‌وكاری ئه‌م خاڵانه‌ بن

له‌ وه‌رزی زستاندا به‌هۆی دابه‌زاینی پله‌كانی گه‌رما و به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان و خزانی ئۆتۆمبێله‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك توشی ڕووداوی هاتوچۆ و كێشه‌ی زۆرده‌بنه‌وه‌، لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه‌ ڕوو زۆرگرنگه‌ له‌كاتی به‌فربارین و به‌ستنی ڕێگه‌كان به‌كاربێت .

•سه‌ره‌تا له‌كاتی به‌ستنی ڕێگه‌وبانه‌كان باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئۆتۆمبێل به‌كارنه‌هێنین و له‌ماڵه‌وه‌ بمێنینه‌وه‌ .

•له‌كاتی لێخوڕینی ئوتومبیل له‌سه‌ر شه‌قامه‌ به‌فراویه‌كان و به‌ستووه‌كان ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خێرا نه‌ڕۆین و ئیستۆپی له‌ناكاو نه‌گرین له‌به‌رئه‌وه‌ی خزانه‌كه‌ زیاد ده‌كات و ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت .

•به‌شێوه‌یه‌كی هێواش و له‌سه‌ر خۆ ئاراسته‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ده‌گۆڕین و به‌هێواشی قاچ به‌ بانزیندا ده‌نێین

•دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ له‌وه‌ی "تایه‌"ی ئۆتۆمبێله‌كانمان گونجاوه‌ و ئه‌و نه‌خشانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌م نه‌بوبێته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خزان زیاد ده‌كات .

•به‌كارهێنانی "گیره‌"یان زنجیر بۆ تایه‌كان خازان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و واده‌كات باشتر ڕێبكه‌ین .

•ئه‌گه‌ر ئوتومبیله‌كانمان تایبه‌ت مه‌ندی جوڵه‌ی هه‌مو تایه‌كانی هه‌بوو" 4x4" ئه‌وا به‌كاری ده‌هێنین و سودێكی زۆری ده‌بێت، داگرساندنی دوگمه‌ی دژه‌ خزان له‌ناو هه‌ندێك له‌ ئوتومبیله‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ كاریگه‌ره‌ .

•هه‌میشه‌ دوری نێوان ئوتومبیلی به‌رده‌مان ده‌پارێزین و لایته‌كانمان هه‌ڵده‌كه‌ین .

•ده‌توانین له‌كاتی به‌ستنی ناوچه‌كان خوێ بڕژین و سودێكی زۆری بۆ نه‌به‌ستنی ڕێگه‌كان ده‌بێت

•ده‌توانرێت سركه‌ و خوێ و ماده‌ی كحول بۆ لابردنی سه‌هۆڵی سه‌ر شوشه‌ی ئوتومبیله‌كان به‌كاربهێنین .


trafic fm
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز