لە رووداوێكی ھاتوچۆدا ئافرەتێک گیانــی لەدەستدا

4 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون

 حه‌كیم ئه‌حمه‌د له‌نووسینگه‌ى كوردستان تیڤى له‌كۆیه‌ رایگه‌یاند پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 13 ى 2 ى 2020 ،  لە رێگای نێوان کۆیەــ ھەولێر بەھۆی خراپی کەشوھەواو و نەمانــــی کۆنترۆڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕا

راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌رووداوه‌كه‌دا  ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیكه‌ش برینداربوون

هه‌روه‌ها وتیشى قوربانیانى رووداوه‌كه‌ سه‌رجه‌میان خه‌ڵكى سێگردكانی سه‌ر به‌ته‌ق ته‌قن