له‌ كه‌ركووك 11 موشەکی نەتەقیوو دۆزرایه‌وه‌

ئاماده‌كرابوو بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن


ئه‌مشه‌و بۆ جارێكی دیكه‌ هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بنکەی سەربازیی (کەی وەن) لە کەرکووک کە سەربازی ئەمریکی تێدا جێگیرە.

ئه‌مشه‌و سەرچاوەک تایبەت بە کوردستان تیڤی راگەیاند تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب لە پۆلیسی کەرکووک لە گەرەکەی عەمل ئەلشعبی لە گۆرستانی مه‌سیحیەکان لە رۆژئاوای کەرکووک دەستی گرد بە سەر 11 موشەکی نەتەقیوو کە ئامادە کرابوو بۆ سەربازگەی که‌ی وه‌ن ئاراستە بکرێت دوای ئەوەی چەند موشەکیەک لە ھەمان شوێنه‌وه‌ ئارستەی سە ربازگەکەی كه‌یوان کرا کەوا ھێزه‌كانی ئه‌مریكا نیشته‌جێییه‌.

پ: هه‌ڵۆ جه‌باری