قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو دوورە لەڕاستیه‌وە


ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێره‌وه..

‏‎به‌پێویستمان زانی سه‌باره‌ت بە بڵاوبوونەوەی ئەو ئاگاداریەی کە لە چەند پەیج وئەکاونتێک دەربارەی ئەوەی گوایە بەبڕیاری بەڕێز قایمقامی قەزای ناوەندیی ھەولێر دابەشکردنی غازی ماڵان بەپسوولەی خۆراک دەبێت!!

ئێمە وەک قایمقامیه تى قەزای ناوەندیى هەولێر بە پێویستمان زانی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه بۆ بەرچاو ڕوونی هاوڵاتیان‌ بخه‌ینه‌ ڕوو ئەم پڕوپاگەندەیە ھیچ بنەمایەکی نیەو دوورە لەڕاستی وە ھەر بڕیارو ڕێنماییەک دەربچێت لەلاپەرەی فەرمی قایمقامیەتی ھەولێر بڵاودەکرێتەوە، بۆیە ھاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە ئەو بڕە غازەی ڕۆژانە دەگاتە کارگەکانی پارێزگای ھەولێر بەشێوەیەکی ئاسایی و ڕێکوپێک لەنێو گەڕەکەکانی شاری ھەولێر بەسەرھاوڵاتیان دابەش دەکرێت...

ڕاگەیاندنی_قایمقامیەتی_قەزای_ناوەندیی_هەولێر