به‌ڕێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنى رێگاوبانى هه‌ولێر له‌باره‌ى هاتووچۆی رێگاوبانه‌كان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌رێگای ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى یه‌وه‌

ئه ندازیار عیماد حه‌مه‌ده‌مین به‌رێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنى رێگاو بانى هه‌ولێر تایبه‌ت به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ  بارینی ئه و شه پۆله به فربارینه ی رووی له كوردستان  و ناوچه‌كه‌ كردووه‌  تیمه كانمان بۆ نه هێشتنی دروست بوونی گرفت  له‌  رێگاوبانه كانی سنوری پارێزگای هه ولێر ئه مرۆ پێنج شه‌ممه‌ هه ڵمه تێكی فراوانیان ئه نجام دا


راشیده‌گه‌ێنێت ، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌  له به رزایه كانی هه ورازه نه فت و خانزاد و پیرمام و كۆرێ و شه قلاوه تا حاجی بومه ران ده‌ستی پێكردووه‌ و تا ئێستاش له‌هه‌ندێ شوێندا به‌رده‌وامی هه‌یه‌

وتیشى  تیمه كانمان شه و رۆژ ده خه نه سه ریه ك بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتی و شۆفێرانمان  بۆ هاتووچۆ كردنیان له‌ رێگاوبانه كان 

ئه ندازیار عیماد حه‌مه‌ده‌مین به‌رێوه‌به‌ری چاككردن و پاراستنى رێگاو بانى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، هه ركاتێك رێگاوبانه كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر  ئه سته می هاتووچۆی بۆ دروست بوو تیمه‌كانمان له‌ئاماده‌باشى دان بۆ دروست نه‌بوونى گرفت له‌رێگاو بانه‌كاندا 

1


كارزان كاكل