سووده‌كانی گۆشتی قاز بزانه‌

زۆرترین ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مرۆڤ

پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی و خۆراك جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ گۆشتی قاز یه‌كێكه‌ له‌و گۆشتانه‌ی كه‌ به‌های خۆراكی زۆر به‌رزه‌ و یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ،هه‌م بۆ به‌ تامیه‌كه‌ی هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ زۆرترین ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ مرۆڤ ،به‌ناوبانگه‌ و له‌ناوو كورده‌واریشدا گرنگی پێدراوه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ به‌تامترین خۆراكه‌كان داده‌نرێت .

 

گۆشتی قاز بۆ جه‌سته‌ ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه‌ :

 

- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی لاوازی و كه‌می كێشیان هه‌یه‌ ئه‌وا خواردنی باڵی قاز به‌سووده‌ .

 

- زۆرترین بڕی ووزه‌ ده‌به‌خشێته‌ جه‌سته‌ و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گران یان وه‌رزش ده‌كه‌ن بایه‌خه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌بێته‌وه‌ .

 

- جگه‌ر و باڵی قاز یارمه‌تی دروستبوونی خوێن ده‌ده‌ن و بۆ كه‌م خوێنی به‌سوودن و لێدانی دڵ ڕێكده‌خه‌ن .

 

- ڕۆنی قاز بۆ گورچیله‌ ، چاره‌سه‌ری كۆكه‌ ، گڕێی ده‌نگ و سووتانه‌وه‌ی گه‌ده‌ به‌سووده‌ .

 

- خواردنی گۆشتی قاز بۆ چاره‌سه‌ری كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی باشه‌ .

 

- خواردنی هێلكه‌ قاز بۆ بۆ زیادبوونی كێش و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ به‌سووده‌ و ئه‌گه‌ر بكرێت به‌ هێلكه‌ و ڕۆن و ڕۆنی قازیش به‌كار بهێنرێت ئه‌وا كاریگه‌ریه‌كه‌ی چه‌ند قات ده‌بێته‌وه‌ .

 

- بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ك تووشی خوێنبه‌ربوون ده‌بن خواردنی گۆشتی قاز پێشنیار ده‌كرێت .

 

- بۆ لابردنی تامساردی گۆشتی قازیش باشتر وایه‌ یه‌ك یا دوو جار پاش كوڵاندن ئاووه‌كه‌ی بڕێژرێت و پیاز و سه‌وزه‌ گونجاوه‌كانی تێبكرێت

وه‌رگێرانی /م.ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان

كوردستان تیڤی/ كامران