وهزارهتی بازرگانی چیمهنتۆ به هاووڵاتیان دهدات
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێم کوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە ئەوانەی دەیانەوێت سودمەند بن لە وەرگرتنی چیمەنتۆ بۆ دروستکردنی خانوو، دەتوانن مامەڵەی یاسایی دەستپێبکەن. لەوبارەیەوە سەردار قوربانی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەت هەرێم بە كوردستان تیڤی راگەیاند: وەزارەتی بازرگانی بەفەرمی ڕێنمایی نوێی بۆ ساڵی دووههزار و بیست دەرکردووە کە تایبەتە بە پێدانی بەشە چیمەنتۆ بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە دەیانەوێت خانوو دروست بکەن بەپێی چەند مەرجێک. دەشڵێت: "وەزارەت هەندێک مەرجی هەیە لەوانە هاووڵاتی خانووهكه بەناوی خۆیهوه بێت و پێشتر سودمەند نەبووبێت، تەنیا یەک جاریش دەتوانن سودمەندبن و پهنجا تەن چیمەنتۆی پێدهدرێت و بۆ هەر تەنێک بڕی چل و پێنج هەزار دیناری عێراقی لێوهردهگیرێت و بۆ کۆمپانیاکانیش تهنی به پهنجا و پێنج هەزار دیناری عێراقیە.