هۆشداری له‌مه‌ترسییه‌كی رووخێنه‌ر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌درێت

دوای سێ رۆژی دیكه‌

رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ساره‌یه‌ك به‌ خێراییه‌كی له‌راده‌به‌رده‌ر به‌نزیك گۆی زه‌وی تێپه‌ڕده‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت ، ماڵوێرانییه‌كی فراوان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.

هه‌ساره‌كه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی له‌نێوان 440 تا 990 مه‌تره‌و به‌فه‌رمی به‌ناوی 2002 PZ39 ناسراوه‌و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 57 هه‌زارو240 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا.

به‌رده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ به‌م قه‌باره‌و خێراییه‌ له‌راده‌به‌ده‌ر، ئه‌گه‌ر به‌هێزی بۆمبێكی ئه‌تۆمی و گه‌رماییه‌كی زۆر خۆی به‌زه‌ویدا بكێشێت، ره‌شه‌بای ئاگرین و بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌ و تسۆنامی، به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
پێشتر ناسا پێشبینی كردووه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ كیلۆمه‌ترێك تا دوو كیلۆمه‌تر بێت، كاردانه‌وه‌ی زۆرخراپی له‌سه‌رته‌واوی جیهان لێده‌كه‌وێته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ناسا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ساره‌كه‌ رۆژی شه‌ممه‌،15ی شوبات كاتژمێر 6:05 خوله‌ك به‌كاتی ئه‌مریكا به‌دووری 5،77 ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌زه‌وی تێپه‌ڕ ده‌بێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناسا رایگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌باره‌یه‌كی نزیك له‌زه‌وی ئه‌گه‌ر له‌دووری 4،65 ملیۆن كیلۆمه‌تر بێت،ئه‌وا ئه‌گه‌ری مه‌ترسی هه‌یه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / شه‌فه‌ق نیوز