سوپای توركیا تۆپهاوێژ و هێزی كۆماندۆی بۆ خاڵه‌كانی چاو‌دێریی له‌ ئیدلب ره‌وانه‌ كرد

هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر

سوپای توركیا تۆپهاوێژ و هێزی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی خاڵه‌كانی چاو‌دێریی كرد له‌ ئیدلب.

كاروانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ كه‌ له‌ یه‌كه‌ جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه‌ ره‌وانه‌كرابوو و پێكهاتبوو له‌ تۆپهاوێژ، هێزی كۆماندۆ و زرێپۆشی گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز، گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی ریحانڵی سه‌ربه‌ هاتای.

دوای داگرتنی تۆپهاوێژه‌كان له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌كردنی بۆ خاڵه‌كانی چاودێری له‌ ئیدلب به‌ره‌و یه‌كه‌كانی سنوور به‌ڕێكراون .

دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ حكومه‌تی سووریا كردو رایگه‌یاند: سبه‌ینێ له‌ ئیدلیب هه‌ندێك هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.