عادل عەبدولمەهدی بۆ یەك خوولەك لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە

ئەم وادەیە كە بڕیارە محەمەد تۆفیق عەلاوی حكومەتی نوێ پێكبهێنێت

عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند پاش كۆتایی ئەم وادەیە كە بڕیارە محەمەد تۆفیق عەلاوی حكومەتی تێدا پێك بهێنێت بۆ ماوەی یەك خوولەك لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە.

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوو، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ‌ چاوی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوە كەوت، عەبدولمەهدی بە فراكسیۆنە سیاسییەكانی ڕاگەیاند، كە لە دوای تەواوبوونی ماوەی 30 ڕۆژەكە، كە مۆڵەتی ڕاسپاردنەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بۆ ماوەی یەك خوولەك لە پۆستەكەیدا نامێنێتەوە.

بەها ئەعرەجی دەڵێت لە پاش ئەو ماوە بەپێی ماددەی 81ی دەستور دەبێت سەرۆك كۆمار شوێنەكەی پڕ بكاتەوە، بە وتەی ئەعرەجی ئەو بڕیارەی عەبدولمەهدی هۆكارێكە بۆ دروستكردنی فشار لەسەر كوتلە سیاییەكان تا بە بەرنامە چاكسازییەكەی عەلاوی رازی بن.