وڵاتی چین ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ له‌ جیهاندا

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای بكوژ له‌شاره‌كانیدا و بڵاوبوونه‌وه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتانی جیهان، دراوسێكانی چین سنووری وشكانییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ داده‌خن، هاوكات هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌ش بواری ئاسمانییان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ داخستووه‌.

 هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وڵاتان رێوشوێنی ته‌ندروستی توندیان خستۆته‌ سه‌ر هاووڵاتیانی خۆیان كه‌ له‌چین ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، به‌مه‌ش وڵاتی چین ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ له‌ جیهاندا.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین به‌رده‌وام له‌ په‌ره‌سه‌ندن دایه‌ و تا ئێستا هه‌زار و 114 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ش بۆ 44 هه‌زار و 653 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای پرێس