ئه‌مشه‌و مانگ له‌ نزیكترین ئاست ده‌بیندرێت

خه‌ڵكى عێراق ئه‌مشه‌و به‌ته‌واوى هه‌ست به‌ نزیكى مانگ ده‌كه‌ن

پێشبینیكه‌ری كه‌ش و هه‌وا (سادق عه‌تیه‌) باس له‌ بینینی مانگ له‌ نزیكترین خاڵ ده‌كات و ناوی به‌ مانگی زه‌به‌لاحی به‌سته‌ڵه‌ك ده‌بات.

له‌ تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌سى خۆى (سادق عه‌تیه‌) پێشبینیكه‌رى كه‌ش و هه‌وا نوسیویه‌تى ئه‌مشه‌و دیارده‌ى مانگى به‌سته‌ڵه‌كى زه‌به‌لاح ده‌رده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ده‌كات مانك ده‌گاته‌ ئاستى كامڵ بوونى خۆى وه‌ له‌ نزیكترین خاڵى خولگه‌ و كه‌ له‌سه‌ر گۆى زه‌وى به‌ رێژه‌ى 14% نزیكتر ده‌بیندرێت له‌ كاتێكدا دورى له‌ خوڵگه‌ى ئاسایى خۆى 30% كه‌ ماوه‌ نێوان مانگ و زه‌وى ده‌گاته‌ 362 هه‌زار كیلۆمه‌تر.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ خه‌ڵكى عێراق ئه‌مشه‌و به‌ته‌واوى هه‌ست به‌ نزیكى مانگ ده‌كه‌ن و ده‌توانن به‌چاوى خۆیان مانگى زه‌به‌لاح ببینن .