ئه‌مریكا سه‌ره‌خۆشی له‌ توركیا ده‌كات

پێنج سه‌ربازی توركیا كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، بۆ ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ی سوپای توركیا كه‌ له‌ ئیدلب كوژران، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی توركیا كرد.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، بۆ ئه‌و پێنج سه‌ربازه‌ی سوپای توركیا كه‌ له‌ ئیدلب كوژران، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی توركیا كرد و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام پاڵپشتی له‌ توركیا ده‌كات وه‌ك وڵاتێكی هاوپه‌یمان له‌ ناتۆ.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی توركیا كردووه‌ كه‌ له‌ ئیدلب كوژران و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ سه‌ربازه‌ برینداره‌كان خواستووه‌.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ئاكامی تۆبارانكردنی چڕی ئیدلب له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د-ه‌وه‌، پێنج سه‌ربازی توركیا كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.