نرخی زێر به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆماركرد

سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا

سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی زێر به‌رزترین ئاستی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌خۆوه‌ بینی.

له‌ سه‌رووبه‌ندی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووی له‌ جیهان كردووه‌ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌وڵی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتی زیاتر و كڕینی زێڕ، نرخی ئه‌و كانزایه‌ ڕووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌كرد. 

له‌ دوایین مامه‌ڵه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك له‌ زێڕ به‌ 1574 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.4 هه‌ڵكشا.

له‌ گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مان رێژه‌ به‌رزبۆوه‌ و به‌رزترین ئاستی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌خۆوه‌ بینی. 

له‌ نێو كانزاكانی تریشدا نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0.7 به‌رزبۆوه‌و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به‌ 17 دۆلارو 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.