چین.. ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته ‌910 كه‌س

لێژنەی تەندروستی نیشتمانی وڵاتی چین بڵاوی كردەوە

ئاماری گیانله‌ده‌ستدانه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتی چین سه‌رووی 900 كه‌سی تێپه‌ڕاند و هاوكات زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌سیش په‌تاكه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه‌. 

لێژنەی تەندروستی نیشتمانی وڵاتی چین بڵاوی كردەوە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 910 كه‌س و هه‌روه‌ها 40 هه‌زار و 536 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون. 

له‌ ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش ته‌نها دوو حاڵه‌تی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆمار كراون كه‌ یه‌ك حاڵه‌ت له‌ هۆنگ كۆنگ و یه‌كیشیان له‌ فیلیپین بووه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی ئاشكرای كرد كه‌ پێده‌چێت پێوانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌مێك جێگیر بووبێت و له‌ رۆژانی رابردوو خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خاو بووه‌ته‌وه ‌.