هه‌وڵێكی كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ شكستی هێنا

له‌ به‌رده‌م كۆشكی سپی به‌ چه‌قۆیه‌كه‌وه‌ گیراوه‌

سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌وڵێكی كوشتن رزگای ده‌بێت. 

ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردوه‌: دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی به‌ چه‌قۆوه‌ گیرا له‌ میانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه ‌هاتووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكوژێت. 

سكای نیوز ڕاشیگه‌یاند كه‌ پاسه‌وانه‌ نهێنییه‌كانی ده‌زگای ئێف بی ئای كه‌ ئه‌ركی پاراستنی كۆشكی سپییان له‌سه‌ر شانه،‌ ئه‌و كه‌سه‌یان ئاشكرا كردووه‌ و دواتریش ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه‌.

له‌و باره‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی واشنتۆن ئاشكرای كرد كه‌ رۆگر هیدگیتی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له‌ به‌رده‌م كۆشكی سپی به‌ چه‌قۆیه‌كه‌وه‌ گیراوه‌ و ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ كوشتنی دۆناڵد تره‌مپ چووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌. 

ئێستاش هێزی پۆلیس به‌رده‌وامه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی هانده‌ری پشت ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ بدۆزنه‌وه.