براوه‌كانی خه‌ڵاتی خوولی 92ـــی  ئۆسكار دابه‌ش كران

فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌نزئامێزی كۆریای باشوور به‌ ته‌نیا چوار خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا

به‌ره‌ به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 10ی شوبات، له‌ باره‌گای ئه‌كادیمیای هونه‌ری و زانسته‌ سینه‌ماییه‌كان له‌سه‌ر شانۆی دۆلبی له‌ لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مریكا رێوره‌سم و ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خوولی 92ـــی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار خه‌ڵاته‌ كان به‌سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌ش كران.

خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ دابه‌ش كران:

خواكین فینیكس، باشترین ئه‌كته‌ر  له‌ فیلمی جۆكه‌ر، باشترین رۆڵی گێڕاوه‌

براد پیت، باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر له‌ فیلمی (جارێك له‌ هۆڵیود.

خاتو لۆورا دیرن، باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت.

. فیلمی (كارگه‌ی ئه‌مریكی)، باشترین فیلمی دیكۆمێنتاری

. فیلمی (چیرۆكی یاری - به‌شی چواره‌م)، باشترین فیلمی وێنه‌ جوڵاوه‌كان.

- فیلمی پاراسایت، ئه‌و فیلمه‌، كه‌ فیلمێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌نزئامێزی كۆریای باشووره‌، به‌ ته‌نیا چوار خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا، كه‌ بریتین له‌(باشترین فیلم ، باشترین ده‌رهێنه‌ر، باشترین سیناریۆ، باشترین فیلمی گێڕانه‌وه‌)

 

 باشترین مه‌یك ئه‌پ و مۆدێلی پرچ بؤفیلمی بۆمشێڵ له‌ به‌رهه‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

 

 باشترین ڤیژوڵ ئیفێكتس فیلمی 1917 له‌ به‌رهه‌می به‌ریتانیا

 

 باشترین مۆناتاژ

 فۆرد ڤی فیراری

 

 باشترین سینه‌ماتۆگرافی

 

رۆجه‌ر دێكینز، 1917

 

باشترین میكسی ده‌نگ

 

رۆجه‌ر دێكینز، 1917

 

 باشترین مۆنتاژی ده‌نگ

 

فۆرد ڤی فیراری

 

 باشترین كورته‌ فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری

لیڕنینگ تو سكه‌یت بۆڕد ئین ئه‌ وۆر زۆن

 

 باشترین فیلمی دۆكیۆمێنته‌ری

ئه‌مێریكن فاكتری

 

 باشترین جلوبه‌رگ

ئارێین فیڵیپس له‌ فیلمی وانس ئه‌پئۆن ئه‌ تایم له‌ هۆڵیوود

 

باشترین دیزاینی به‌رهه‌مهێنان

فیلمی وانس ئه‌پئۆن ئه‌ تایم له‌ هۆڵیوود

 كورته‌ فیلمی ئه‌كشنی زیندوو، واته‌ Live-action

نه‌یبه‌ڕس وندۆ

 

باشترین سكرینپله‌ی گونجاو Best adapted screenplay

ته‌یكا وایتیتی له‌ فیلمی جۆجۆ رابیت

 

باشترین سكرینپله‌ی بنچینه‌یی Best orginal screenplay

بۆنگ جوون له‌ فیلمی پاراسایت

 

 باشترین كورته‌ فیلمی ئه‌نیمه‌یشن

هێڕ لۆڤ

 

باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن

تۆی ستۆری 4

 

 باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر

 براد پیت له‌ فیلمی وانس ئه‌پئۆن ئه‌ تایم له‌ هۆڵیوود

 براد پیت، ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای ئه‌مریكا، براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر بوو بۆ فیلمی وانس ئه‌پئۆن ئه‌ تایم له‌ هۆڵیوود و ئۆسكاری وه‌رگرت.

شاياني باسة ئۆسكاری ئه‌مساڵ له‌ زیاتر له‌ 225 وڵات و ناوچه‌ و هه‌رێم له‌ سه‌راسه‌ری جیهان په‌خش كرا،كۆی تێچووی رێكخستنی ئۆسكار ، 44 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv

Ktv

Ktv