بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر: هاتنی غاز بۆ هەولێر بەردەوامە و تەقەكەرەكانیش دەستگیر كراون

لە ئێستاشدا خەریكە قەیرانی غاز نامێنێت و دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە

 بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت ، هاتنی غاز بۆ هەولێر بەردەوامە و رۆژانە دێت، ئەو كەسانەی شەوی ڕابردووش تەقەیان لە تەنكەرەكان كردبوو، دەستگیر كراون.

بەختیار عەبدوڵڵا، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان  راگه‌یاند هاتنی غاز رۆژانە بۆ هەولێر بەردەوامە و لە ئێستاشدا خەریكە قەیرانی غاز نامێنێت و وردە وردە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە، كە ئێستا نرخی غازی حكوومی لە هەولێر 7 هەزار و 500 دینارە.

بەڕێوەبەری كارگەی غازی هەولێر ده‌شڵێت ئەوانەی كە تەقەیان لە تەنكەرەكانی هاوردەكردنی غاز بۆ هەولێر و دهۆك دەكرد، دەستگیر كراون.

لەبارەی گرانیی نرخی غاز لە هەندێك شوێنبەختیار عەبدوڵڵا به‌رێوه‌به‌ری كارگه‌ى غازی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت، ئەو غازە بازرگانییە و خەڵك لە شارەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە مووسڵ و كەركووكەوە هاوردەی دەكەن و بە نرخێكی گرانتر دەیفرۆشن.