ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتی كورد سه‌پاند
دوای ئه‌وه‌ی حه‌وت هاووڵاتی كورد به‌تاوانی كوشتنی كه‌سایه‌تێكی ئایینی له پارێزگای ورمێ رۆژهه‌ڵاتی ئێران سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركرابوو، سزاكه له‌لایه‌ن دادگای باڵای ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ندكرا.
دادگای باڵای ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتی كورد په‌سه‌ندكرد كه تاوانباركراون به‌كوشتنی كه‌سایه‌تێكی ئایینی له پارێزگای ورمێ باكووری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته، به‌ڵام راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و حه‌وت كه‌سه، بوونه‌ته قوربانی پێلانگێرییهك كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی سوپای پاسدارانه‌وه داڕێژراوه.
له‌وباره‌وه ئاژانسی هه‌واڵیی چالاكوانه‌كانی مافی مرۆڤ ئێران (هرنا) بڵاویكرده‌وه، دادگای باڵا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر حه‌وت هاووڵاتی كورد له ئه‌هلی سوننه په‌سه‌ندكردووه كه به‌كوشتنی كه‌سایه‌تی ئایینی، عه‌بدولره‌حمان تینا له به‌رده‌م مزگه‌وتی خوله‌فا راشیدین له شاری مه‌هاباد سه‌ربه پارێزگای ورمێ له ٢٠٠٨ تاوانباكراون.
هاوكات دادگای باڵای ئێران پشتڕاستیكردووه‌ته‌وه كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌نوه‌ر خزری، كامه‌ران شێخه، فه‌رهاد سه‌لیمی، قاسم ئابسته، خه‌سره‌و به‌شارت، ئه‌یوب كه‌ریمی و داود عه‌بدول له‌هی-دا په‌سه‌ندكردووه و پارێزهرهكانیانیش له‌وباره‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
هاوكات راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و حه‌وت كه‌سه، بوونه‌ته قوربانی پێلانگێرییهك كه له‌لایه‌ن هه‌واڵگریی سوپای پاسدارانه‌وه داڕێژراوه.
كه‌سایه‌تی ئایینی، عه‌بدولره‌حمان تینا له ٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا له به‌رده‌م مزگه‌وتی خوله‌فا راشیدین له شاری مه‌هاباد سه‌ربه پارێزگای ورمێ كوژرا.