ڤایرۆسی کۆرۆنا به‌ بەهای 50 ملیار دۆلار زیانی به‌ چین ده‌گه‌یه‌نێت

لە کۆتایی ساڵی رابردوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا


بەهای ئەو زیانەی بەر کەرتی گەشتوگوزاری کەوتوە لە جیهاندا زیاترە لە 50 ملیار دۆلاره‌.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ میدیاكانی چین بڵاویانكرده‌وه‌ ئەنجومەنی گەشتوگوزاری جیهانی قەبارەی ئەو زیانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەر پیشەسازی گەشتوگوزاری جیهانی گەیاندووە بە زیاتر لە 50 ملیار دۆلار تێپه‌راندووه‌.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، کە سەرەتا لە شاری وهان سەری هەڵدا و ئەو پزیشکە چینییەی کە ڤایرۆسەکەی دۆزییەوە، بەهۆی تووشبوونی بەو ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا.

به‌پێی راپۆرتی پزیشكی ئه‌م وڵاته‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌رووی 700 كه‌س به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.