ئه‌مریكا به‌ بڕی 990 ملیۆن دۆلار مووشه‌ك به‌ ئوسترالیا ده‌فرۆشێت

200 مووشه‌كی دوورمه‌ودای كه‌شتی شكێنی جۆری AGM-158C و پێداویستییه‌كانیان

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی بۆ فرۆشتنی ٢٠٠ مووشه‌كی كه‌شتی شكێن كه‌ نرخه‌كه‌یان ٩٩٠ ملیۆن دۆلاره‌ به‌ ئوسترالیا.

ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه‌ بۆ فرۆشتنی ٢٠٠ مووشه‌كی دوورمه‌ودای كه‌شتی شكێنی جۆری AGM-158C و پێداویستییه‌كانیان كه‌ نرخه‌كه‌یان ٩٩٠ ملیۆن دۆلاره‌ به‌ ئوسترالیا. كۆنگرێسیش له‌وه‌ ئاگادار كراوه‌ته‌وه‌".

بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی فرۆشتنه‌كه‌ بكه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردن، پێویسته‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی ٣٠ رۆژدا لاری نه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه‌.