بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگای مانیسای له‌توركیا هه‌ژاند

له‌ قوڵایی ٧ كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٤ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی ئاكحیسار'ی له‌ پارێزگای مانیسا هه‌ژاند.

فه‌رمانگه‌ی كاروباری دۆخی له‌ناكاو و كاره‌ساته‌كان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی رایگه‌یاند كاتژمێر ٠٨:٣٩ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٤ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر شارۆچكه‌ی ئاكحیسار'ی هه‌ژاند.

بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی ٧ كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌.