له‌ كه‌ندا.. ماڵی كورد بۆ چالاكی رۆشنبیری و كلتووری كرایه‌وه‌

گرنگی به‌ چالاكی رۆشنبیری كلتووری ده‌دات

ره‌وه‌ندی كوردی له‌ شاری تۆرونتوی وڵاتی كه‌ندا ماڵی كوردیان كرده‌وه‌ ، كه‌ گرنگی به‌ چالاكی رۆشنبیری ره‌وه‌ندی كوردی ده‌دات .

له‌ رێوره‌سمێكدا له‌ 26 مانگی رابردوو به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی  زۆری ره‌وه‌ندی كوردی ماڵی كوردی كرایه‌وه‌ ئه‌ندامه‌كانیشی له‌ هه‌رچوار به‌شی كوردستان پێك هاتوون.

له‌ په‌یره‌وی ناوخۆی ماڵی كوردیدا هاتووه‌ كه‌ رێكخراوه‌یه‌كی مرۆڤایه‌تییه‌ گرنگی به‌ چالاكی رۆشنبیری كلتووری ده‌دات له‌ هه‌مان كاتدا له‌ خزمه‌ت ره‌وه‌ندی كوردییدا ده‌بێت ،كاره‌كانی ماڵی كوردی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت:

1-كردنه‌وه‌ی خوولی بۆ فێربوونی زمانی كوردی به‌ هه‌ردوو شێوه‌ی كرمانجی و سۆرانی.

2-كردنه‌وه‌ی خوولی فێربوونی موزیك و كلتوری كوردی.

3-كردنه‌وه‌ی خوولی فێربوونی هونه‌ری شێوه‌كاری.

4- كردنه‌وه‌ی خوول بۆ ره‌وه‌ندی كوردی بۆ فێربوونی شاییه‌ جۆراوجۆره‌كانی كوردی .

كوردستان تیڤی/ كامران

Ktv

Ktv