بۆ خۆپاراستن پیۆیسته‌ ئاگاداری ئه‌م 12 خاڵه‌ بین كه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌مان دا رووبه‌رووی ده‌بینه‌وه‌

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌

پیسترین 12 شوێن له‌جیهاندا كه‌ له‌میانه‌ی ژیانی رۆژانه‌ماندا رووبه‌روومان ده‌بینه‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌..

یه‌كه‌م: مه‌له‌وانگه‌كان، به‌تایبه‌تی مه‌له‌وانگه‌ی منداڵان، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌دا 70ی مه‌له‌وانگه‌كان به‌كتریای قۆلۆنی (E.Coli) تێدایه‌.

دووه‌م: مینوی خوارده‌مه‌نی چێشتخانه‌كان(Restaurant menu).

سێیه‌م: قاشی لیمۆ كه‌ له‌سه‌ر گڵاسه‌كان بۆ پێشوازی داده‌نرێت.

چواره‌م: به‌لوعه‌ (شێره‌)ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان زۆر له‌ئاوده‌سته‌كان پیستره‌،چونكه‌ رۆژانه‌ ئاوده‌سته‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی به‌لوعه‌كان پاك ده‌كرێنه‌وه‌.

پێنجه‌م: ده‌رگای ئاوده‌سته‌كان، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سێ به‌شی پیاوان و ئافره‌تان له‌كاتی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ئاوده‌ست ده‌ستی خۆیان ناشۆن.

شه‌شه‌م: عاره‌بانه‌ی مۆڵه‌كان بۆ كڕینی كه‌لو په‌ل، به‌تایبه‌تی نابێت منداڵ بخرێته‌ نێو ئه‌و عاره‌بانه‌وه‌.

حه‌وته‌م: دوگمه‌ی ئه‌سانسۆره‌كان(مه‌سعه‌د) ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆر له‌ ئاوده‌سته‌كان پیستره‌.

هه‌شته‌م: ژووری هوتێله‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیسترین شتی نێو ژووری هوتێله‌كان ، ئامێری كۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و فێنك كه‌ره‌وه‌یه‌.

نۆیه‌م: ئامێره‌ به‌كارهاتووه‌كانی یانه‌ وه‌رزشییه‌كان(GMC).

ده‌یه‌م: موبایل، كه‌مترین موبایل هه‌ڵگری 40 به‌كتریایه‌.

یانزه‌مین: وێسته‌گه‌كانی پڕكردنی سووته‌مه‌نی(GAS STATION) .

دوانزه‌مین: پیسترین شت پاره‌یه‌ كه‌ به‌ هه‌موو به‌كتریاكانی رۆژانه‌ ده‌ستاو ده‌ستی پێده‌كرێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسه‌كان