مووشه‌كی " كلاشنیكۆڤ " دروست ده‌كرێت

به‌نیازه‌ دروستكردنی مووشه‌ك بخاته‌ نێو لیستی به‌رهه‌مه‌كانی

كۆمپانیای "كلاشنیكۆڤ" كه‌ ناوی داهێنه‌ری ئه‌و چه‌كه‌ رووسییه‌ به‌ناوبانگه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ رایگه‌یاند، به‌نیازه‌ دروستكردنی مووشه‌ك بخاته‌ نێو لیستی به‌رهه‌مه‌كانی.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌م نییه‌ته‌ی خۆی به‌دی ده‌هێنیت ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی دامه‌زراوه‌یه‌كی تۆژینه‌وه‌یی پیشه‌سازی كه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی تایبه‌ت به‌ فڕۆكه‌ و كه‌شتیی جه‌نگی و زرێپۆش، مووشه‌كی بالیستیكی، ئه‌م دامه‌زراوه‌ ناوی "په‌یمانگای فیزیایی جێبه‌جێكردن"ه‌ له‌ شاری نۆڤۆسیبیرسك.

ده‌زگای راگه‌یاندنی كۆمپانیای "كلاشنیكۆڤ" كڕینی 41% پشكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌ په‌یمانگاكه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات راگه‌یاند.

شان به‌شان له‌گه‌ڵ دروستكردنی مووشه‌ك، ئه‌م په‌یمانگایه‌ هۆیه‌كانی پاراستنی كه‌شتیی جه‌نگی و كه‌ره‌سته‌ و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ چه‌كی زۆر ورد و به‌رز، له‌ رێگه‌ی رێگرتنی پارازیته‌وه‌ دروست ده‌كات.

سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران