دوای 23 ساڵ كۆمپانیای بۆینگ دووچاری یه‌كه‌م زیانی ساڵانه‌ ده‌بێته‌وه‌

به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌

كۆمپانیای بۆینگ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دووچاری یه‌كه‌م زیانی ساڵانه‌ بۆته‌وه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نۆهه‌دو حه‌فته‌وه‌ تا ئێستا. كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت تێچووی قه‌یرانه‌كانی فڕۆكه‌ی حه‌فتسه‌دو سی و حه‌فت ماكسی بۆینگ به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو جارێكی تر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌ی حه‌فتسه‌دو هه‌شتاو حه‌فت دریم لاینه‌ر كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌م جۆره‌ فڕۆكه‌یه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی داراییه‌ بۆ كۆمپانیاكه‌. تێچووی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی  فڕۆكه‌ی حه‌فتسه‌دو سی و حه‌فت ماكسی بۆینگ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان چوارده‌ ملیارو شه‌شسه‌د ملیۆن دۆلار بووه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌، هۆشداریش دراوه‌ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست بۆ ساڵی دووهه‌زارو بیست ، له‌وانه‌ زیانه‌كانی چوار ملیار دۆلار بێت، ئه‌و گرفتانه‌ی ڕووبه‌ڕووی  فڕۆكه‌ی حه‌فتسه‌دو سی و حه‌فت ماكسی بۆینگ بۆوه‌ كۆمپانیاكه‌ ی دووچاری گه‌وره‌ترین له‌ مێژووی خۆیدا، كۆمپانیای بۆینگ ڕایگه‌یاندووه‌ زیانی پشكه‌كانی له‌ ساڵی ڕابردوو دوو ملیارو سێسه‌دو سی ملیۆن دۆلار بووه‌.