خواست له‌سه‌ر زێڕ كه‌مبووه‌ته‌وه‌

به‌پێی راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی جیهانی زێڕه‌

ئه‌نجومه‌نی جیهانی زێڕ ڕایده‌گه‌یه‌نێت خواست له‌سه‌ر زێر له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ساڵی ڕابردوو كه‌میكردووه‌. ساڵی ڕابردوو نرخی زێر به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌ژده‌ به‌رزبۆوه‌ ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاست بوو له‌ ساڵی دووهه‌زارو سێزده‌وه‌ به‌خۆوه‌ی بینیبێ. زێڕ كۆگایه‌كی جێ متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ له‌ بارودۆخی خراپی ئابووری و سیاسی ،  ئه‌نجومه‌نی جیهانی زێڕ له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ خواستی جیهانی له‌سه‌ر زێڕگه‌یشته‌ زیاتر له‌ چوار هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجاو پێنج له‌ ساڵی ڕابردوو، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌راورد به‌ ساڵی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك كه‌میكردووه‌. ئه‌وه‌یشی خستۆته‌ ڕوو ته‌نها له‌ ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌می ڕابردوو تا كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو خواستی جیهانی له‌سه‌ر زێڕ به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا نۆزده‌ كه‌میكردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌مان ماوه‌ له‌ ساڵی دووهه‌زارو هه‌ژده‌.