كەشناسی : شه‌پۆلێكی بەفر و باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بارستە ھەوایەكی ساردیش روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستا ن دەگرێتەوە و بارستە ھەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  لە ناوچە شاخاییەكانی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك بەفر زیاتر دەبارێت و ئاستی بارانبارین لەنێوان 10 - 25 ملم دەبێت.

كەشناسی هه‌رێم ده‌شڵێت ،  ئەم شەپۆلەی بەفر و باران تا رۆژی شەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز