به‌وێنه‌ .. شێره‌كانی سوودان له‌برسان ده‌مرن

به‌هۆی كه‌می خواردن و ده‌رمان

چیرۆكی شێره‌ برسییه‌كانی سوودان كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌دوای خۆی هێناوه‌ ، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك شاره‌زای بیانی له‌ بواری پارێزگاری له‌ ژیانی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ خه‌رتووم و له‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی قرشی پشكنینیان بۆ چواری شێری نه‌خۆشكردووه‌.

رۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی فرانس پرێس راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێنج شاره‌زای رێكخراوی فۆرباوه‌ز گه‌یشتوونه‌ته‌و باخچه‌كه‌و ده‌ستییان به‌پشكنینی شێره‌كان كردووه‌.

له‌مباریه‌وه‌ ئه‌میر خه‌لیل، یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی تیمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌، هه‌نگاوی یه‌كه‌م و هه‌ره‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تا دۆخی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان باشتر بكه‌ین و هه‌نگاوی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كةچاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌نیان بۆ بدۆزینه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی:  به‌هۆی كه‌می خواردن و ده‌رمان دۆخی چوار شێره‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.

شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو شێرێكی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی قرشی له‌خه‌رتوومی پایته‌ختی سوودان به‌هۆی كه‌می خواردن و ده‌رمان گیانی له‌ده‌ستدا.

1234

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لعه‌ره‌بییه‌