له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی له‌ده‌ستدا

هاتووچۆ: شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ی كردووه‌‌و ڕووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌نزیك ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری پێكدادان له‌نێوان بارهه‌ڵگرێك‌و ماتۆڕسكیلێكدا له‌زه‌ڕایه‌ن له‌نزیك قه‌ره‌گۆل، شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
شۆفێری ماتۆڕكه‌ تێپه‌ڕاندنی هه‌ڵه‌ی كردووه‌‌و ڕووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

1

شوان عه‌زیز